په‌رله‌مانتارێكی پارتی به توندی وه‌ڵامی لێدوانێكی عالیه نوسێف ده‌داته‌وه
ئه‌و به‌رپرسانه به‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه مووسڵ‌یان راده‌ستی داعش كرد
K24- هه‌ولێر:
شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به توندی هێرشی كرده سه‌ر عالیه نوسێف، په‌رله‌مانتاری شیعه و دووپاتیكرده‌وه، "زیان گه‌یاندن به خه‌ڵكی مووسڵ زیانگه‌یاندنه به ته‌واوی عێراقییه‌كان"، گوتیشی: "وێڕای داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره ناچاركرا له ماڵه‌كانیان بمێنێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی لێدوانه‌كانی عالیه نوسێفی به توندی شه‌رمه‌زار كرد، كه خه‌ڵكی مووسڵی به هاوكاریكردنی داعش تۆمه‌تباركردبوو و دووبه‌ردانی گوتی: "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه هاوكاریكردنی داعش به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی مووسڵدا بگشتێندرێت، له‌كاتێكدا به‌هۆی دۆخی داراییان و هاوسۆزییان بۆ شاره‌كه‌یان ئه‌وان ناچاربوون له مووسڵ بمێننه‌وه".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "داعش له‌كاتی هێرشه‌كه‌یدا خه‌ڵكی مووسڵ‌یان به‌زۆر له شاره‌كه هێشته‌وه و وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاری هێنان، بۆیه نه‌یانتوانی شاره‌كه جێ بهێڵن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی مووسڵ به‌م شێوه‌یه هه‌رگیز قابیلی قبووڵ نییه".
دووبه‌ردانی داواشی له نوسێف كرد، "پێویسته به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بكات، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌وان قوربانی ده‌ستی ئه‌و به‌رپرسه عێراقییانه بوون, كه شاری مووسڵ‌یان راده‌ستی داعش كرد".
پێشتر له لێدوانێكدا عالیه نوسێف، په‌رله‌مانتاری عێراق خه‌ڵكی مووسڵی به‌وه تۆمه‌تباركردبوو، كه له ساڵی 2014 هاوكاری رێكخراوی داعشیان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر شاری مووسڵ بكه‌ن.
H.B