داھاتی نەوتی یەك مانگی عێراق 6 ملیار دۆلارە
ھەناردەكردنی نەوتی كەركووك گەیشتووەتە 90 ھەزار بەرمیل رۆژانە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، لەماوەی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوودا رۆاژنە بڕی زیاتر لە 3 ملیۆن و 720 ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەكردووە.
لە راپۆرتێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، لەمانگی رابردوودا بەراورد بە مانگی تشرینی دووەم ئاستی ھەناردەی نەوت نزیكەی 400 ھەزار بەرمیلی زیادیكردووەو ھەروەھا ئاستی ھەناردەكردنی نەوتی كەركووكیش بۆ بەندەری جەیھانی توركیا لەمانگی رابردوو گەیشتووەتە 90 ھەزار بەرمیل رۆژانە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 52 دۆلار فرۆشاوەو داھاتەكەشی گەیشتووەتە سەرووی 6 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا لە ناوەڕاستی مانگی ساڵی 2018 داھاتی ھەناردەی نەوتی عێراق نزیكەی 8 ملیار دۆلار بوو.