توێژەرێکی چینی بۆ یەکەمجار لەسەر مانگ دانیشت
"ھیچ گرفتێكی نەبووە"
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی راپۆرتەکانی میدیای چین، توێژەرێك بەناوی چانگ ئی- 4، ئەمڕۆ پێنجشەممە 03/01/2018 بە بەبێ هیچ گرفتێک توانی لە سەر مانگ دابنيشێت. ئەو توێژەرە رۆژی 8 دیسەمبەری ساڵی 2018 بە موشەکێک رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرابوو.
ئەمڕۆ تەلەڤزيۆنی نەتەوەیی چین یەکەمین وێنەی ناردراوی چانگ ئەی 4ی لەکاتی دانیشتن لەسەر مانگ بڵاو کردەوە.
نیوەی شاردراوەی مانگ مەودای زیاتری هەیە لە زەوی، ئێمە ناتوانین ئەو نیوەیە ببینین، ئەو بەشەی مانگە کوێستانییە و بە پێچەوانەی ئەو بەشەیە کە ئێمە دەیبینین.
ئەمە بۆ دووەمینجارە، چین توانیی کەشتی ئاسمانی خۆی لە مانگ بنیشێنێتەوە. لە ساڵی 2013 توێژینەر رۆبۆتێك به ناوى "کەروێشکی سەوزی رەشباو" دواى دانیشتن لە سەر رووى مانگ، بۆ ماوهى 31 مانگ لە نزیکترین شوێنی ئاسمانی زەوی چالاکى ئهنجامدا. کۆماری ميللى چین دواى ويلايهتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی سۆڤيهتى جاران یەکەم وڵاتە، کە توانیویەتی کەشتی ئاسمانی رهوانهى مانگ بكات و لهسهر رووى مانگ بنيشێتهوه.
