بۆ يه‌كه‌مجار رۆبۆتێك هاوكارى قوتابيانى ته‌مه‌ن 10 ساڵان ده‌كات
له قوتابخانه‌يه‌كى ئيتاڵيا رۆبۆتێك بۆ هاوكاريكردنى قوتابيانى ته‌مه‌ن 10 ساڵ تاقيكرايه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له قوتابخانه‌يه‌كى ئيتاڵيا رۆبۆتێك بۆ هاوكاريكردنى قوتابيانى ته‌مه‌ن 10 ساڵ تاقيكرايه‌وه.
تاقيكردنه‌وه‌كه، به گۆڕانكارييه‌كى گرنگ له بوارى په‌روه‌رده هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌و پێيه‌ى پێشتر رۆبۆتەکان وەکوو راهێنەری بیرکاری و زانست یان تەکنەلۆجیا بە کار دەهاتن، به‌ڵام له‌و قوتابخانه‌دا ئه‌ركێكى جياواز بۆ رۆبۆته‌كان ديار كراوه.
لۆکارینا، يه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانى پڕۆژەكە گوتى:"دەبێت ئێمە خۆمان بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئەم تەکنۆلۆجیايە ئامادە بکەین. به گشتيى رۆبۆت لە ژیانى ئێمە رۆڵیان هەیە. پێويسته فێربین چۆن لەگەڵ رۆبۆتەکان پەیوەندیمان هەبێت".
رۆبۆته‌كه له يه‌ك كاتدا چه‌ند كارێك ئه‌نجامده‌دات له‌وانه: پێشخستنى زمانی ئیتاڵیایی له رێگه‌ى نووسین و شانۆگەری، هەروەها رۆبۆته‌كه توانای پەیوەندیکردن و هاوکاری و کاری گروپی ئه‌نجامده‌دات.
ئەنجێلا براوۆ، دروستکەری رۆبۆتەكه، لە بارەی کارکردنی به‌رهه‌مه‌كه‌يه‌وه گوتى: "رۆبۆتەكه له 4 بەش پێكدێت، یەکەی (Module) چالاک، یەکەیه‌کی ناوەندی، کە دەبێتە مێشکی رۆبۆتەکە، شاشەیه‌ک، کە رووخسار و هەستەکانی پیشاندەدات و هەروەها سپیکه‌رێک کە دەنگ تۆمار و بڵاو دەکاتەوە".
براوۆ گوتيشى: "بیرۆکەی سەرەکی ئەوەبووە، ئەو منداڵانەی ئەزموونی پرۆگرامینگیان نیە بتوانن بەکاری بهێنن بە شێوەیه‌ك، کە منداڵەکان پرۆگرامینگ فێر دەبن و هەميش رۆبۆتەکان".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، قوتابیان خۆشحاڵن به كاركردن له‌گه‌ڵ ئەم رۆبۆتە.
مارتا، یەکێک لە قوتابيانى قوتابخانه‌كه و ئه‌و دەڵێت: "منداڵانی قوتابخانەکانی ديكه ئيره‌ييمان پێ دەبەن، چونکە ناتوانن لە گەڵ ئەم رۆبۆتە کاربکەن".
ئەلیسا، قوتابییه‌کی ديكه‌يه و دەڵیت: "رۆبۆتەكه دەنگی منی تۆمار کردووە، ئه‌وه زۆر خۆشحاڵى كردووم".
