چەکدارانی داعش سێ هاووڵاتیان کوشت
داعش چالاکییەکانی زیاد دەکات
K24 – ههولێر:
چەكدارانی داعش سێ هاووڵاتیان لە رۆژئاوای شاری مووسڵ كوشت.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: " چەكدارانی داعش سێ هاووڵاتیان لە ناوچەیەكی نزیك بادوش لە رۆژئاوای مووسڵ كوشتووە".
ناوەندی میدیای ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش، دەستگیركردنی چەكدارێكی داعشی لە ناوچەیەكی دیكەی رۆژئاوای موسڵ راگەیاند كە دەستی ھەبووە لە كوشتنی ھاووڵاتیان و ئەندامانی ھێزە ئەمنییەكان.
ئەگەرچی ساڵی رابردوو، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق سەرکەوتنی تەواوی بەسەر داعشدا راگەیاند، بەڵام ئەو گروپە لە ماوەکانی رابردوو دەستیان بە چالاکییەکانیان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا و دیالە کردووەتەوە.
H.J