بۆ ئه‌وه چوو تره‌مپ ژنێكی جوانی بۆ بدۆزێته‌وه به‌ڵام ده‌ستگیركرا
پۆلیس شكستی به هه‌وڵه‌كه‌ی هێنا
K24- هه‌ولێر:
دوێنێ پۆلیسی واشنتن گه‌نجێكی كه‌نه‌دییان به ناوی "یانی جیۆرجوبولوس"ـیان ده‌ستگیركرد، كه هه‌وڵی ده‌دا بچێته ناو كۆشكی سپی.
وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه، وێڕای بوونی تابلۆی ئاگاداركردنه‌وه له ناوچه‌كه كه قه‌ده‌غه‌یه دیواره‌كانی كۆشكی سپی ببه‌زێنن، به‌ڵام گه‌نجه كهنهدهییهكه گوێی به ئاگاداری و رێنماییه‌كانی ئه‌و هێزه ئه‌منییانه نه‌دا له ده‌وروبه‌ری كۆشكی سپی بوون, بۆیه هێزه‌كانی پۆلیس ناچار بوون ئه‌و گه‌نجه به تۆمه‌تی دزه‌كردن بۆ ناو كۆشكی سپی ده‌ستگیر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و گه‌نجه، ناوبراو دانی به‌وه‌دا ناوه كه مه‌به‌ست له‌و سهرپێچیكردنه بۆ ئه‌وه بووه، دوو شووشه‌ی خواردنه‌وه‌ی "ویسكی" پێشكه‌ش به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكات.
وه‌ك ئه‌و گه‌نجه له دانپێدانانه‌كه‌ی ئاشكرایكردووه، وێڕای نیازی بۆ پێدانی "ویسكی" به تره‌مپ، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه بووه، داوا له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكات، له دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌رێكی جوان یارمه‌تیی بدات.
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
H.B