سه‌رمايه‌دارانى توركيا وڵاته‌كه‌يان به‌جێده‌هێڵن
له 2018دا سه‌دان هه‌زار سهرمايهدار و خاوه‌ن پرۆژه توركيايان به‌جێهێشتووه
K24 – هه‌ولێر:
بە گوێره‌ى ئامارێك، كە لە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاوكراوەتەوە، لەو رۆژەوەی كۆماری توركیا دامەزراوە، وەك ئێستا، سەرمایەدار و دەوڵەمەندەكان، وڵاتەكەیان جێناھێڵن.
دامەزراوەی ژمێریاریی توركیا، له ئامارى ساڵانهيدا رايگه‌ياند، لە ساڵی 2018 كۆچبەری لە ناو كۆمەڵگەی توركیا %42 زیادی كردووە و 253 ھەزار و 640 كەس لە توركیا كۆچیان كردووە.
كۆچى سه‌رمايه‌دارانى توركيا به‌ره‌و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا له دۆخێكدايه، كه به‌هاى ليره‌ى توركى رووى له دابه‌زين كردووه و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌ش هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له داتهپينى زياترى به‌هاى ليره بگرن.
هاوكات دواى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى ته‌مموزى 2016 ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا شه‌پۆلێكى به‌رده‌وامى گرتن و راوه‌دوونانى نه‌يارانى سياسييان ده‌ستپێكردووه، كه به هۆيه‌وه به‌شێكى سهرمايهدار و خاوه‌ن پرۆژه‌كان رووبه‌ڕووى مه‌ترسى گرتن و راوه‌دوونان بوونه‌ته‌وه.