گەشتیارانی عێراق زۆرترین گەشت بۆ ئێران دەكەن
زیاتر لە 5 ملیۆن عێراقی گەشتیان بۆ ئێران كردووە
K24 - ھەولێر
ساڵی رابردوو زیاتر لە 5 ملیۆن و 520 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ئێرانیان كردووه و هاووڵاتیانی عێراقیش زۆرترین رێژه‌یی گه‌شتیارانی ئەو وڵاتە پێكدێنن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئێران. لە ماوەی هه‌شت مانگی كۆتایی ساڵی 2018، پێنچ ملیۆن و 520 هه‌زار گه‌شتیاری روویان له ئێران كردووه و سەردانی گەشتیاران بۆ ئەو وڵاتە به‌رێژه‌یی 57% زیادیكردووه.
هه‌روه‌ها زۆرترین گه‌شتیار كه سه‌ردانی ئێرانیان كردبێت له گه‌شتیاری عێراقی و توركی پێك هاتوون.
ئەمە لە كاتێكدایە كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌های تومه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار و كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌رجی. به هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م زیادبوونه داده‌نرێت. هه‌روه‌ها زۆرترین شوێن كه گه‌شتیاران سه‌ردانیان كردووه. تارانی پایته‌خت و شوێنه مێژووییه‌كانی ئه‌و وڵاته بووه.