ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندترینانی جیهان له ساڵی 2018 بڵاوكرایه‌وه
8 كه‌سایه‌تی عه‌ره‌ب له ریزی ده‌وڵه‌مه‌ندترینانی جیهانن

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بلوومبێرگی تایبه‌ت به ئابووری، لیستی 500 ملیاردێری جیهانی بڵاوكرده‌وه و له نێویشیاندا 8 كه‌سایه‌تی عه‌ره‌ب هه‌ن.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، 4 له‌و عه‌ره‌بانه سعوودین، دووانییان میسری و دووی دیكه‌ش ئیماراتین.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، وه‌لید بن ته‌ڵاڵ، ملیاردێری سعوودی، له سه‌رووی ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندترینانی عه‌ره‌به و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له ریزبه‌ندی 65ه‌مدایه، كه سامانه‌كه‌ی ده‌گاته 14.5 ملیار و له چاو ساڵی 2017، نزیكه‌ی 57 ملیۆن دۆلاری له‌ده‌ستداوه.
له دوای ئه‌ویش له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌ب، محه‌مه‌د عهممودی دێت، كه سامانه‌كه‌ی 8.26 ملیار دۆلاره، سامانه‌كه‌شی له بواری وزه په‌یدا كردووه و وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا ده‌كات، له ریزبه‌ندی 157ی جیهانه، له ساڵی 2017 سامانه‌كه‌ی 23.4 ملیار دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا سامانه‌كه‌ی كه‌مبووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د جابر، گه‌وره بازرگانی سعوودی، له ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت، كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی گرووپی ئێم بی ئای نێوده‌وڵه‌تییه له سعوودیه، سامانه‌كه‌ی 7.19 ملیاره و له ریزبه‌ندی جیهانیش له 190 دێت.
له ریزبه‌ندی چواره‌می عه‌ره‌ب، میر سوڵتان بن محه‌مه‌د، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای مه‌راعی دێت، سامانه‌كه‌ی 4.95 ملیار دۆلاره و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له ریزبه‌ندی 312 دێت.
ماجید فوتهیمی ئیماراتیش له ریزبه‌ندی هه‌شت دهوڵهمهندترینهكهی عه‌ره‌به، كه سامانه‌كه‌ی 5.47 ملیار دۆلاره.
هه‌رچی عه‌بدوڵڵا غوره‌یری ئیماراتییه، سامانه‌كه‌ی 4.46 ملیاره و له چه‌ندین كه‌رتی جیاواز وه‌به‌رهێنان ده‌كات، له ریزبه‌ندی 359یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
هه‌ردوو ناسیف و نه‌جیب ساویریس، گه‌وره بازرگانانی میسری، له ریزبه‌نده‌كه دان و سامانه‌كه‌یان ده‌گاته 4.73 ملیار دۆلار.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، سێ ئه‌مه‌ریكی له پێشه‌وه‌ی ریزبهندهكهن، كه یه‌كه‌میان جیف بیزوسی خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆنه، سامانه‌كه‌ی 131 ملیار دۆلاره.
دووه‌میش بیڵ گه‌یتسی خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفته و سامانه‌كه‌شی 91.3 ملیاره.
وه‌به‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ، وارین بافت، به سامانی 80.2 ملیار دۆلار له بریزبهندی سێیه‌م دێت.
له ریزبه‌ندی چواره‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بێرنار ئارنۆی بازرگانی فه‌ره‌نسی دێت، كه دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی لویس ڤیتۆنی تایبه‌ت به فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها دێت، كه سامانه‌كه‌ی 68.1 ملیار دۆلاره.
ئه‌مانسیۆ ئۆرتێگای ئیسپانی، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "ئیندێتیكس"ی تایبه‌ت به جلوبه‌رگ، له ریزبه‌ندی پێنجه‌م دێت، كه براندێكی به‌ناوبانگی جلوبه‌رگه و دیارترین كۆمپانیاشی "زارا"یه، سامانه‌كه‌شی 59.4 ملیار دۆلاره.
مارك زوكه‌ربێرگی خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووكیش، كه سامانه‌كه‌ی 54.7 ملیار دۆلار، له ریزبه‌ندی حه‌وته‌مه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئ. م








