لێدوانه‌كانی پێرێز له باره‌ی ئیبراهیم دیاز به‌خێرایی له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه
پێرێز: ئیبراهیم دیاز یه‌كێكه له به‌هره‌مه‌ند و یاریزانه جوانه‌كانی جیهانی تۆپی پێ
فلۆرێنتینۆ پێرێز له كاتی مه‌راسیمی ناساندنی ئیبرهیم دیاز په‌یامێكی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یاریزانه لاوه یه‌كێكه له به‌هره‌مه‌ند و وه‌رزشكاره جوان و بهتوانایهكانی جیهانی تۆپی پێ.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 7 جه‌نیوه‌ری 2018، پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید زنجیره‌یه‌ك لێدوانی بۆ میدیاكان دا و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌رده‌وام ده‌بن له به‌هێزكردنی ریال مه‌درید.
پێرێز ده‌شڵێت: ئه‌م یاریزانه‌ی كه ئه‌مرۆ گواستمانه‌وه شانازی پێوه ده‌كه‌ین، چونكه یه‌كێكه له باشترین یاریزانه جوان و به‌هره‌مه‌نده‌كانی تۆپی پێ، ئه‌و له نێوان چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا ریال مه‌دریدی هه‌ڵبژارد، ئیبراهیم دیاز خه‌ونی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه هه‌یه و كۆشش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌دی بهێنێت.
پێریز گوتیشی: نابێت له باره‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ریال مه‌درید هه‌ست به نیگه‌رانی بكه‌ین، چونكه مێژووی یانه‌كه پڕه له ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ری گه‌وره هه‌موومان شانازی پێوه ده‌كه‌ین و ده‌توانین ئه‌م قۆناخه تێپه‌ڕێنین، ئێمه هه‌ڵگری 13 نازناوی چامپیۆنزلیگیش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر حهوتهمین نازناوی مۆندیالی یانه‌كانمان به‌ده‌ستهێنا.
ئیبراهیم دیازی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام یانه ئینگلیزییه‌كه له پێناو ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست و به‌خۆڕایی له‌ده‌ستی نه‌دات خستیه لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان و به 15 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری بوو.
براهیم دیازی ناوه‌راستكار له ئه‌كادیمیای مان سیتی پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی یانه‌كه له كۆی 33 یاری 11 گۆڵ و 10 ئاسیستی هه‌یه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلاش 15 یاری له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م كردووه و 2 گۆڵی تۆمار كردووه، ئه‌گه‌رچی به‌ڕه‌سه‌ن مه‌غریبییه، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانیایه و یاریزانی تیپی لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆرهكانه.
.jpg)