"سۆلاری هاوشێوه‌ی لۆپیتیخی ده‌رده‌كرێت"
"سۆلاریش به ده‌ردی لۆپیتیخی ده‌چێت"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا راپۆرتێكی شیكاری له باره‌ی دۆخی سانتیاگۆ سۆلاری له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بڵاو كردۆته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه سۆلاری هاوشێوه‌ی لۆپیتیخی ره‌نگه ده‌ربكرێت.
دوای شكسته‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ریال سوسیداد، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا راپۆرتێكی شیكاری بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه سۆلاری و لۆپیتیخی هاوشێوه‌ی یه‌كترن و هه‌مان هه‌ڵه‌كانی یه‌كتر دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
ماركا نووسیویه‌تی: سۆلاری شتێكی نوێی نه‌كردووه و له‌سه‌ر رێچكه‌ی كاره چه‌وته‌كانی لۆپیتیخی ده‌ڕوات، هاوشێوه‌ی راهێنه‌ره دوورخراوه‌كه‌ی پێشوو كۆرتوا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له لالیگا و چامپیۆنزلیگ یاری ده‌كات، هه‌روه‌ك لۆپیتیخی یاری به یۆرێنتی، ئۆدریزۆلا ریگلیۆن ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه سۆلاری هاوشێوه‌ی لۆپیتیخی لای هانده‌ران و یاریزانانیش خۆشه‌وسیت نییه و هه‌روه‌ك لۆپتیخی نه‌یتوانیوه ژووری جلگۆڕین رێكبخات و متمانه‌یان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌شداری به هه‌مان ئه‌و یاریزانه ده‌كات كه لۆپیتیخی پشتی پێده‌به‌ستن و ته‌نیا ئیسكۆی له پێكهاته‌كه دوورخستۆته‌وه، له كاتێكدا زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئاستیان له ئیسكۆ باشتر نییه.
ماركا، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه سۆلاری هه‌وڵداوه له‌سه‌ر رێچكه‌ی زێدان بڕوات، به‌ڵام شكستی هێناوه و ریال مه‌دریدی گه‌ڕاندۆته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا، هه‌مان ئه‌و خاڵه‌ی كه لۆپیتیخی له‌سه‌ر ده‌ركرا.
له راپۆرته‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه له دوای رۆیشتنی زێدان زه‌حمه‌ته هانده‌ران و یاریزانانی ریال مه‌درید راهێنه‌رێكیان پێ هه‌زم بكرێت و پێیانوایه كه‌س ناتوانێت ببێته جێنشینی زیزۆ.
ماركا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه سۆلاری له دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤیاریال، به‌رپرسان و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی به‌هۆی لێدوانێك نیگه‌ران و توڕه كردووه، كاتێك رایگه‌یادووه كه به ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤیاریال رازیبوون، له كاتێكدا ریال مه‌درید له‌مجۆره تیپانه نییه به خاڵێك رازی بێت.