خانمە بۆکسەرێک وانەیەکی لەبیرنەکراو دەداتە دزێک
دزەکە نەیزانیووە خانمەکە بۆکسەرە و داوای پارەی کردووە
K24 – ههولێر:
دزێک دەیەوێت پارە و موبایل لە خانمێک بدزێ، بەڵام بۆ بەد بەختی ئەو خانمەکە بۆکسەرێکی پڕۆفیشناڵ دەردەچێت.
پۆلیانا ڤیانا، خانمە بۆکسەری بەڕازیلی، لە شاری ریۆ دێ جانیرۆ چاوەڕوانی تاکسی بووە، کاتێک دزەکە هاتووە و پێی گوتووە: " پارە و مۆبایلەکەتم خێرا بدەرێ و چەکیشم پێیە هیچ نەکەی".
خانمەکەش بە بێ دوودڵی دوو مشتەکۆڵە لە دەموو چاوی دەدات و لەگەڵ زەوی هاوتەریبی دەکات، دواتر تەلەفون بۆ پۆلیس دەکات.
پۆلیس ئاشکرای کردووە، دەمانچەی دزەکە ساختە بووە و تەنها دیکۆر بووە، بەڵام مشتەکۆڵەی کچەکە کاریگەری زۆری هەبووە و دەمووچاوی دزەکەی خەڵتانی خوێن کردووە.


سەرچاوە: Daily Mail
H.J