راپۆرتێكی ئەمەریكی: عێراق گاز و كارەبا بەھەدەر دەدات

عێراق 500 مێگاوات كارەبا لە ئێرانەوە ھاوردە دەكات

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راپۆرتێكی ئەمەریكی، عێراق دە ھێندەی ئەو بڕە گازە بەھەدەر دەدات كە لە ئێرانەوە ھاوردەی دەكات.

سەبارەت بە راپۆرتێكی پەیمانگەی واشنتن، ئەو بڕە گازە سرووشتییە و ئەو كارەبایەی كە عێراق لە ئێرانەوە ھاوردەی دەكات، دە ھێندەی بڕی پێویست، بەھەدەر دەدات.

ھەر بەپێی راپۆرتەكە، لە وەرزی زستاندا عێراق 500 مێگاوات كارەبا لە ئێرانەوە ھاوردە دەكات و 1200 مێگاواتیش لە وەرزی ھاویندا بە تێچوویەك كە دەگاتە نزیكەی ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلاری ساڵانە.

سەبارەت بە گازی سرووشتی ئاماژە بەوەكراوە، ھەناردەی گاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق  گەیشتووەتە 154 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە، بەو جۆرەش عێراق بە بەھای دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ساڵانە گاز بەھەدەر دەدات كە دەكاتە دە ھێندەی بڕی پێویست.

ئەمە لەكاتێكدایە عێراق لە ھەموو جۆرە مامەڵەیەكی لەگەڵ ئێراندا پێویستە بە دیناری عێراق ئەنجامی بدات نەك دۆلار .