به فه‌رمی بارسێلۆنا كڕینی یاریزانێكی راگه‌یاند
ئه‌م یاریزانه له‌یه‌ككاتدا ده‌توانێت وه‌ك به‌رگریكار و ناوه‌راستكاریش یاری بكات
یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كڕینی یاریزانێكی لاوی له خولی فره‌نساوه بۆ هاوینی داهاتوو راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 جه‌نیوه‌ری 2018، بارسێلۆنا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزانی لاوی یانه‌ی تۆڵۆزی فره‌نسی (جان كله‌یر تۆدیبۆ) واژۆ كردووه.
جان كله‌یر تۆدیبۆ جه‌سته‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه و خاوه‌نی باڵایه‌كی به‌رزه و له‌یه‌ككاتدا ده‌توانێت له هێڵی به‌رگری و ناوه‌راست یاری بكات و به‌وه ناسراوه كه ده‌توانێت له نێو یاریگه هه‌مان رۆڵی تیاگۆ سیلڤای به‌رگریكاری به‌رازیلی بگێرێت و وه‌ك ناوه‌راستكاریش به هاوشێوه‌ی ئه‌ندریا پێرلۆ ناسراوه.
جان كله‌یر تۆدیبۆی ته‌مه‌ن 19 ساڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی فره‌نسایه و 3 ساڵه یاری بۆ تیپی لاوانی تۆڵۆز ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه‌ش له خولی لیگ وه‌نی فره‌نسا، ته‌نیا 10 یاری كردووه، گۆڵێك و ئاسیستێكی تۆمار كردووه.
