"ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی زستانه یه‌كێك له‌م 4 هێرشبه‌ره ده‌گوازێته‌وه"
"ریال مه‌درید به‌هۆی خراپی گاریس به‌یل و بێنزێما، هێرشبه‌رێك ده‌گوازێته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردوو كه به‌رپرسانی ریال مه‌درید له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه هێرشبه‌رێك بگوازنه‌وه و نیگه‌رانی خۆشیان له ئاستی گاریس به‌یل و كه‌ریم بێنزێما ده‌ربڕیوه.
پێگه‌ی كادینا سێری ئیسپانیا ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 8 جه‌نیوه‌ری 2019، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه 4 هێرشبه‌ر به‌ربژێرن بۆ ئه‌وه‌ی درێسی ریال مه‌درید بپۆشن كه پێكهاتوون له (ماورۆ ئیكاردی ـ ئینته‌ر میلان)، (تیمۆ ڤێرنه‌ر ـ لایپزیگ)، (ئالێكسیس سانچێز ـ مانچێسته‌ر یونایتد) و (كریستیان پیانتیك ـ جێنوا).
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به‌رپرسانی ریال مه‌درید دڵنیان به‌م پێكهاته‌یه ناتوانن له‌م وه‌رزه كێبڕكێی نازناوه‌كان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت به‌گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی نوێ بگه‌ڕێنه‌وه نێو ململانێی بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نازناوه‌كان، چونكه به‌هۆی پێكانه‌وه له گاریس به‌یل و ماریانۆ دیاز بۆ ئه‌م وه‌رزه بێهیوا بوونه.
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه له لالیگا له كۆی 18 یاری تووشی 6 شكست هاتووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی بێبه‌شبوونی له چامپیۆنزلیگی داهاتوو له‌سه‌ره، هێرشبهرانیشی ته‌نیا 26 گۆڵیان كردووه، له كاتێكدا بارسێلۆنای ركابه‌ری ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی 50 گۆڵن.