گرانبه‌هاترین یاریزانی دهۆك، یانه‌كه‌ی به‌بێ پرس جێهێشتووه
به فه‌رمی یانه‌ی دهۆك روونكردنه‌وه‌یه‌كی خێرای له باره‌ی ئه‌م یاریزانه بڵاو كرده‌وه
یانه‌ی دهۆك به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌واڵی رۆیشتنی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند و به‌یاننامه‌یه‌كیشی له باره‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ ڕای گشتی و میدیاكان و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م یاریزانه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی كارگێری، یانه‌كه‌ی جێهێشتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی زۆرترین مووچه بووه.
محه‌مه‌د عه‌لی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هارۆن ئه‌حمه‌د یاریزانی یانه‌كه‌یان به‌بێ ره‌زامه‌ندی و مافی ده‌ستبه‌رداربوون ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌ره‌و یانه‌ی برایه‌تی جێهێشتووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی دهۆك له‌سه‌ر هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی ئه‌م یاریزانه بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: هه‌فته‌یه‌كه ئێمه سه‌رقاڵی رازیكردنی هارۆن ئه‌حمه‌دین بۆ ئه‌وه‌ی له یانه‌كه به‌رده‌وام بێت و بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێمه دهۆكی جێهێشتووه، له كاتێكدا ماوه‌ی دوو ساڵه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان هارۆن ئه‌حمه‌د خاوه‌نی زۆرترین مووچه بووه.
یانه‌ی دهۆك له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌م یاریزانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێهێشتووه و سه‌رجه‌م رێككاره یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر و به‌ڵێنیش به هانده‌ران ده‌ده‌ین یاریزانی دیكه بۆ ریزه‌كانی دهۆك بگوازینه‌وه.
