پۆلیسێکی ئەمەریکی تەقە لە سەگێکی بچووکی ماڵی دەکات
سەگەکە ماڵی و بێ زیان بووە و رووداوەکە کاردانەوەی دروست کردووە
K24 – ههولێر:
پۆلیسێکی ویلایەتی ئارکانساس لە ئەمەریکا راستەوخۆ تەقە لە سەگێکی بچووکی ماڵی دەکات و بە سەختی برینداری دەکات.
پۆلیسی شاری فاولکنێر بڵاویکردوەوە: "ئەفسەر واڵاس لەکارەکەی دوورخرایەوە بەهۆی ئەوەی تەقەی لە سەگێک جۆری شیواوا کردووە. ئەم رووداوە ئێمەی زۆر نیگەران کردووە".
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی خاوەنی سەگەکە بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسەکە کاتێک دێتە ماڵی کابرا و دەیەوێت لێکۆڵینەوە بکات، دوو سەگی بچووک لێی نزیک دەبنەوە و یەکێکیان پێی دەوەڕێت، بەڵام ئەفسەرەکە بە بیانووی دروستکردنی مەترسی بۆی، راستەوخۆ تەقەی لێدەکات.
ئەگەرچی گوللـەکە چەناگەی ریسێسی،سەگەکەی، شکاندووە، بەڵام نەمردووە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
ماڵپەڕی GoFundMe کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی پارەی خێرخوازیی و خێرخوازان تیایدا بە پارەکانیان خێر دەکەن، بڕی 14 هەزار دۆلاری بۆ سەگەکە کۆکردووەتەوە.
سەرچاوە: Independent
H.J