له دێرسمی باكووری كوردستان 3 مه‌تر به‌فر باریوه
خه‌ڵكه‌كه زستانێكی سه‌خت به‌ڕێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
لە دێرسمی باكووری كوردستان نزیكەی سێ مەتر بەفر باریوە، ئەوەش وایكردووە، خانوو و ماڵەكان بكەونە ژێر بەفرەوە.
بارینی ئەو رێژەیە زۆره‌ی بەفر ژیانی ھاووڵاتییانی سەخت كردووە، له‌كاتێكدا دێرسم لە وەرزەكانی دیكەدا، خاوەن جوانترین دیمەن و خۆشترین شوێنی گه‌شتیارییه، بەڵام لە زستاندان بارینی بەفرێكی زۆر ئاستەنگ بۆ ژیانی ئاسایی دروست دەكات، چ جای گەشتوگوزار.
H.B