دواى لابردنی توێكڵى مۆز دەستتان بشۆن
دواى رنينه‌وه‌ى مۆز، كۆمپانياكانى هه‌نارده‌كردنى مادده‌ى كيميايى پێدا ده‌وه‌شێنن بۆ ئه‌وه‌ى زوو پێنه‌گات و تێك نه‌چێت، تا ده‌گاته بازار.
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌ران هۆشدارى ده‌ده‌ن له زيانه‌كانى ئه‌و مادده كيمياييانه‌ى له مۆز ده‌درێن و داوا ده‌كه‌ن، دواى پاككردنى مۆز راسته‌وخۆ ده‌ست بشۆردرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و مادده كيمياييانه زيان به ته‌ندرووستى نه‌گه‌يه‌نن.
مۆز میوەیه‌کی گەرمه‌سێريیە، پێش ئه‌وه‌ى پێبگات ده‌چنرێته‌وه، دەرمانێکی کیمیایی لێ دەدرێت بۆ ئه‌وه‌ى مۆزەکە زوو پێنەگات و تێك نه‌چێت، كاتێك به ده‌ست توێكڵه‌كه‌ى لێده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه ئه‌و مادده كيمياييانه به ده‌سته‌وه بنيشن و كاريگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندرووستى درووست بكه‌ن.
فه‌رمانگه‌ى مافى مرۆڤى ئه‌ڵمانيا، داواى له هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى كردووه، مۆز به بێ توێكڵ بدرێته ده‌ست منداڵان و دواى داماڵينى توێكڵه‌كه‌ى پێويسته ده‌ست بشۆردرێت.
جگه له خواردنى، توێكڵى مۆزيش سوودى زۆرى هه‌يه و دواى وشككردنه‌وه‌ى ده‌توانرێت وه‌ك په‌ينى كيميايى بۆ رووه‌كى سرووشتى ناو ماڵ به‌كار بهێنرێت.