بێژه‌رێكی كوردستان24 له رۆژی ماره‌بڕینی هاوژینه‌كه‌ی یارییه‌كی خولی كوردستانی گواسته‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بێژه‌ری بۆ یارییه‌كی خولی نایاب كرد و ئه‌مشه‌ویش مه‌راسیمی ماره‌بڕین ساز ده‌دات
شۆڕش سه‌ڵاح بێژه‌ری وه‌رزشی كوردستان24، به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ پێشه‌كه‌ی له ڕۆژی مه‌راسیمی ماره‌بڕینی هاوژینه‌كه‌ی یاریگه‌ی جێنه‌هێشت و كۆمێنتاری بۆ یارییه‌كه‌ی نێوان زێره‌ڤانی و ده‌ربه‌ندیخان كرد.
شوڕش سه‌ڵاح له دایكبووی ساڵی 1993ـی شاری دهۆكه و قوتابی زانكۆیه و بێژه‌ری بۆ زیاتر له 100 یاری له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق كردووه.
شۆڕش وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، كۆمێنتاری بۆ یارییه‌كان به‌شێكه له ژیانی رۆژانه‌ی، بۆیه له رۆژێكی پیرۆزی وه‌ك مه‌راسیمی ماره‌بڕینیش نه‌یتوانیوه كاری كۆمێنتاری پشتگوێبخات و به‌رده‌وام بوو.
دوای یارییه‌كه‌ش، شۆڕش راسته‌وخۆ ئاماده‌كاری كرد بۆ مه‌راسیمی ماره‌بڕین كه بڕیاره ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی بدات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش لینكی بێژه‌ری شۆڕش سه‌ڵاحه له كاتی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان زێره‌ڤانی و ده‌ربه‌ندیخان