ژنێک مێردەکەی بەهۆی پاسۆردی مۆبایلەکەی دەسوتنێت
داوای پسۆردی کردووە
K24 – ههولێر:
ژنێک لە وڵاتی ئیندۆنیزیا هاوسەرەکەی بەهۆی وشەی نهێنی "Password" مۆبایلەکەی دەسووتێنێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مێترۆ، ئیلهام جەیهانی تەمەن 25 ساڵ داوای وشەی نهێنی مۆبایلی هاوسەرەکەی، دێدی پورنامای تەمەن 26 ساڵ، کردووە، بەڵام دێدی ئامادەنەبووە وشەی نهێنی مۆبایلەکەی بداتێ، دواتر بووە بە شەڕیان دێدی لە خێزانەکەی داوە.
ئیلهام دەبەیەک نەوت دەهێنێت و دەیکات بە سەر مێردەکەیدا و چەرخێکی لێدەدات.
ئەگەرچی دوو رۆژ دوای سووتانەکە، دێدی هەر لە ژیانبوو، بەڵام دوای دوو رۆژ، بەهۆی زۆری سووتانەکەی گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس ژنەکەی بۆ تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی دەستگیرکردووە.
H.J