جوانترین سهگی جیهان مرد
زۆر لهوه به ناوبانگتر بوو كه بیری لێدهكهیتهوه
K24 - ههولێر:
جوانترین سهگی سهر ئاستی جیهان مرد، پێشتریش هاوڕێكهی مردبوو. خاوەنی ئەو دوو سەگە بەناوبانگەی کە زیاتر لە 16 ملیۆن فۆلۆوهری هەیه، لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیوویهتی: "پاش ئەوەی لە ساڵی 2017 "بۆدی" مرد، ئێمە هەستمان دهكرد نیشانەکانی خەمۆکی و دڵشکاوی لە "بوو" دەرکەوتبوو".
ههژماری تایبهتی "بوو" زیاتر لە 16 ملیۆن فۆڵۆوهری لە فەیسبووک هەبووهو بەشداریی لە چەندین ئەڵقەی تەلەڤزیۆنیی کردووه و تەنانەت کتێبێکیشیان بهناوی ئهو "بوو" بڵاوكردبووهوه، لە جیهانیشدا ناوبانگی جوانترین سەگی بەدەست هێنابوو.
"بوو" و "بۆدی" دوو هاوڕێ بوون کە زیاتر لە 11 ساڵ پێکەوە بوون "بۆدی" لە سێپتەمبەری 2017 پێش ئەوەی تەمەنی بگاتە 14 ساڵ، مرد.
خاوەنهكهی "بوو" دەڵیت: "رۆژی شەممە 19-01-2019 بە هۆی دڵشکاویی مرد، بەڵام ئێمە دڵنیاین ئەو چیتر ئازار و ناڕاحتی نییە و هەروەها ئێمە دەزانین کە "بۆدی" یەکەم کەس دەبێت چاوهڕێی "بوو" دهكات و ئامێزی بۆ دهكاتهوه.
هەروەها نوسیوویهتی: "بوو"، ئێمە لە دڵهوه تۆمان خۆشدەوێت و بیرت دەکەین تاکو ئەو ڕۆژەی کە بە بینینی یەکتر شاد دەبینەوە. "
هەروەها خاوەنەکەی دەڵیت: "ئێمە لەو ساڵەدا زۆر نامەمان لە خەڵکەوە بۆهات بۆ ئەوەی چ شتێک باشە بۆ "بوو" بیكهن تاکو ئەو ساتە سەختانە بەڕێ بکات".
هەروەها دەستخۆشی لەخەڵک کردوە کە بۆ ماوەی 10ساڵ لەگەڵ هەموو ساتەکانی "بوو" دا بوون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)