چين دان به بزووتنه‌وه‌ى تاڵيباندا ده‌نێت
بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان چووه‌ته ناو پرۆسه‌ى ئاشتييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى چين له پاكستان، يان جينگ رايگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان چووه‌ته ناو پرۆسه‌ى ئاشتييه‌وه، چين وه‌ك هێزێكى سياسى دان به‌و بزووتنه‌وه‌يه‌دا ده‌نێت.
يان جينگ گوتيشى: ئێستا تاڵيبان به‌شێكه له پرۆسه‌ى سياسى ئه‌فغانستان، بۆيه چين دانى پێدا ناوه وه‌ك هێزێكى سياسى.
روونيشيكرده‌وه، چين په‌يوه‌ندى هه‌يه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان و حكومه‌تى ئه‌فغانستاندا.
ئاشكراشيكرد، نێرده‌ى تايبه‌تى چين بۆ ئه‌فغانستان سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى له ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر كردووه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى پشتيوانى هه‌وڵه‌كانى به‌ديهێنانى ئاشتى له ئه‌فغانستان ده‌دات.
دواى 17 ساڵ له شه‌ڕ و پێكدادانى نێوان چه‌كدارانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان و هێزه ئه‌منييه‌كانى ئه‌فغانستان و سوپاى ناتۆ، له ئێستادا پرۆسه‌ى دانووستانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و تاڵيبان ده‌ستيپێكردووه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان و حكومه‌تى كابوڵ راسته‌وخۆ دانووستان بكه‌ن بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌رى كێشه‌كانيان.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردووش، تاڵيبان رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ نێرده‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ ئاشتيى له ئه‌فغانستان، زه‌ڵماى خه‌ليل زاد، له ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا خشته‌ى كۆتايهێنان به شه‌ڕى له ئه‌فغانستان په‌سند كردووه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر