دانوستانه‌كانی نێوان پوتن و ئه‌ردۆغان له مۆسكۆ ده‌ستی پێكرد
پوتن و ئه‌ردوغان دۆخی سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دانوستانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی نێوان هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغانی هاوتا توركه‌كه‌ی له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك به‌تایبه‌ت دۆخی سووریا، له مۆسكۆ ده‌ستیپێكرد.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی رووسیا دووپاتی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردوغان و ئاڵوگۆڕكردنی را و بۆچوونه‌كانیان به‌رهه‌می باشیان ده‌بێت.
پوتن جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان رووسیا و توركیا له‌پێناو ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه، به‌تایبه‌ت له سووریا.
پوتن ئاماژه‌ی به لایه‌نی ئابووری نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیاش كرد و گوتی: "قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵاته‌كه له‌ماوه‌ی 10 مانگی ساڵی 2018 زۆر له هی ته‌واوی ساڵی 2017 زیاتر بووه، له‌كاتێكیشدا رێژه‌ی گه‌شتیارانی رووسی كه سه‌ردانی توركیایان كردووه، له 30% زیادی كردووه و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 6 ملیۆن كه‌س".
له به‌رامبه‌ریشدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی: "نزیكبوونه‌وه له مۆسكۆ پشتگیرییه‌كی باش ده‌داته ئاسایشی ناوچه‌كه".
هه‌وره‌ها ئه‌ردوغان كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان سه‌ركرده‌كانی لوتكه‌ی سێ قۆڵی له نێوان هه‌ریه‌ك له رووسیا، ئێران و توركیای به پێویست و ئه‌رێنی وه‌سف كرد، كه له چوارچێوه‌ی گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری بۆ دۆخی سووریا له‌سه‌ر شێوازی ئه‌ستانه ئه‌نجام ده‌درێن، له‌وانه‌ش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی به بنه‌مایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی سووریا زانی، كه له مانگی ئوكتۆبه‌ری رابردوو له تاران ئه‌نجامدرا.
ئه‌مڕۆ ئه‌ردوغان به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا و بڕیاره سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی رۆژێك بخایه‌نێت.
شاندی توركی هه‌ریه‌ك له مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری و هاكان فیدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری توركیا له‌خۆ ده‌گرێت.
كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا بۆ رووسیا بریتییه له تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ، گۆڕانكارییه‌كانی سووریا و چه‌ند دۆسییه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به سیاسه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
H.B