به‌هۆی بۆدومانی فڕۆكه‌كانی توركیا 4 هاووڵاتی سڤیل له سنووری ئامێدی بوونه قوربانی
تا ئێستا ته‌رمی دوو كه‌س دۆزراونه‌ته‌وه
K24- دهۆك:
په‌یامنێری كوردستان 24 له سنووری ئامێدی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری ئامێدی كردووه و، له‌و بۆردومانه‌شدا 2 هاووڵاتی سڤیل له "گه‌لی ره‌شاڤا" له سنووری ناحیه‌ی دێره‌لوك شه‌هید بوون و دووی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
كه‌س و كاری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له بۆردومانه‌كه‌دا شه‌هید بوون، به كوردستان 24ـیان راگه‌یاند، تائێستا ته‌رمی دوو له شه‌هیده‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و دووی دیكه‌ش هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه، سه‌ر به عه‌شیره‌تی "رێكانی"ـنه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه، ترس و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه.
به هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه"، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن و، له چه‌ند شوێنێكه‌وه هێزی پیاده‌ش سنووریان به‌زاندووه و خاڵی سه‌ربازییان له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان جێگیر كردووه.
H.B
.jpg)
.jpg)