رۆژنامه‌ى تايمز: ديمه‌شق رازى بووه حوكمى زاتى بداته كورد
هه‌ريه‌ك له رووسيا و توركيا له باره‌ى چاره‌نووسى كورده‌وه ناكۆكى له نێوانياندا هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى تايمزى به‌ريتانى ئاشكرايكردووه، كه هه‌ريه‌ك له رووسيا و توركيا له باره‌ى چاره‌نووسى كورده‌وه ناكۆكى له نێوانياندا هه‌يه و رووسيا دژى ئه‌وه‌يه ناوچه‌يه‌ك له باكوورى سووريا به ناوى ناوچه‌ى ئارام له ديمه‌شق داببڕێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی، چاره‌نووسی كورد له سووریا ده‌بێته هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی رووسیا و توركیا، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بیرۆكه‌ی دانانی ناوچه‌یه‌كی ئارامی له سووریا ره‌تكرده‌وه تا سنووره‌كانی باشووری توركیا بپارێزرێت و شه‌ڕڤانه كورده‌كان له‌و سنوورانه دووربخرێنه‌وه.
رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیوویه‌تی، له كاتی سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ مۆسكۆ، پوتن بیرۆكه‌ی درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامی له باكووری سووریا ره‌تكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه له كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ئاماژه‌ی به درووستكردنی ئه‌و ناوچه ئارامه به چاودێریی توركیا كردبوو. پاش دیداره‌كه‌ی پوتن و ئه‌ردۆغانیش كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر لێدوانه‌كانیان هه‌بووه.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی "پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و پوتن، سه‌رۆكی توركیا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گووتی: "باكووری سووریا ته‌نها له چه‌كدارانی داعش پاك ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو له شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"ش پاكی ده‌كه‌ینه‌وه"، به‌ڵام ڤلادیمێر پوتن لای خۆیه‌وه داوای گفتوگۆی هاوبه‌شی نێوان توكیا و كورد و حكوومه‌تی سووریای كرد".
له راپۆرته‌كه‌ی تایمزدا هاتووه "گفتوگۆی نێوان كورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق به كرده‌یی ده‌ستیپێكردووه، هه‌ر ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا، هه‌ر دوو لایان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن شه‌ڕڤانه كورده‌كان پێگه سه‌ربازییه نزیكه‌كانی سنووری سووریا راده‌ستی سوپای سووریا بكه‌نه‌وه، له به‌رامبه‌ردا مافی ئۆتۆنۆمی بۆ ئه‌و ناوچانه له دیمه‌شق وه‌ربگرن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "دوای دوو ساڵ له هه‌وڵه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی دیدگای ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سووریی، روون بووه‌ته‌وه كه ناكۆكییه‌كی قووڵ درووستبووه، به‌تایبه‌تی له پرسی پاڵپشتیكردنی مۆسكۆ له رژێمی سووریا و مافی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه بۆ ناوچه كوردییه‌كانی "باكووری سووریا" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان سووریا و توركیا كه له ساڵی 1998 كراوه‌و تایبه‌ته به بوونی كورد".