به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 كۆنفرانسى ئافره‌ت و كاركردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى باش‌ترين سياسه‌تى پشتيوانى خێزانيان هه‌يه خه‌ڵات بكرێن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24، له هه‌ولێرى پايته‌خت، پرۆگرامى ئافره‌ت و كاركردن بۆ گه‌يشتن به بازارى كاركردنى به‌رفراوان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.
بڕياره له كۆنفرانسه‌كه‌دا ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى باش‌ترين سياسه‌تى پشتيوانى خێزانيان هه‌يه خه‌ڵات بكرێن.
له سه‌ره‌تاى كۆنفرانسه‌كه‌دا، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان، په‌خشان زه‌نگه‌نه له وته‌يه‌كدا سوپاسى كوردستان24ى كرد بۆ سپۆنسه‌ركردنى ميدياييانه‌ى كۆنفرانسه‌كه و هيواى خواست ساڵ له دواى ساڵ ره‌وشى ئافره‌تان له كه‌رتى تايبه‌تدا به‌هێزتر بێت.
له هه‌رێمى كوردستاندا، به گوێره‌ى زانيارى ده‌سته‌ى ئامارى حكومه‌تى هه‌رێم، ته‌نيا له سه‌دا 14ى ئافره‌تان له كه‌رتى كاردان.
له كۆى ئه‌و رێژه‌يه‌ى له كه‌رتى كاردان، به رێژه‌ى له سه‌دا 86ى ئافره‌تانى كه‌رتى كار له كه‌رتى گشتييدا كارده‌كه‌ن و له نێوان رێژه‌ى له سه‌دا 12 تا 14 له كه‌رتى تايبه‌تدان.
له بوارى وه‌به‌رهێناندا ته‌نيا له سه‌دا 1ى ئافره‌تان له‌و بواره كارده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش رێژه‌يه‌كى زۆر كه‌مه.
كۆنفرانسه‌كه له لايه‌ن بانكى نێوده‌وڵه‌تى و وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئ.ڕ