وردهكارى پلانى دامهزراندنى "ناوچه ئارام" و جوگرافياكهى ئاشكرا دهبێت
بە درێژی 460 کیلۆمەتر و بە قوڵایی 32 کیلۆمەتر دروست دهكرێت
K24 – ههولێر:
به گوێرهى زانيارى ميدياى توركيا، ئهو "ناوچهى ئارام"ى ئهنقهره دهيهوێت له باكوورى سووريا درووستى بكات، شارهكانى كوبانێ، قاميشلۆ، گرێ سپى، سهرێ كانى، دهرباسييه، عاموودا، حهسهكه و زۆربهى ناوچهكانى رۆژئاواى كوردستان دهگرێتهوه و ههمووى دهكهوێته ژێر دهستى توركيا.
ئاژانسى ئهنادۆڵى توركيى بڵاويكردهوه، "ئەو ناوچە ئارامەی کە تورکیا پێداگیری دەکات بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سووریا بە درێژی 460 کیلۆمەتر و بە قوڵایی 32 کیلۆمەتر دروستی بکات شارو شارۆچکەکانی سەربە پارێزگاکانی حەلەب، رققە و حەسەکە دەگرێتەوه".
ههروهها باسى لهوهشكردووه، كه ناوچەی ئارام شارو شارۆچکەکانی سەربە پارێزگاکانی حەلەب، رققە، حەسەکە دەگرێتەوە و بە درێژایی 460 کیلۆمەتر لەسەر سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا بە قوڵایی 20 میل (32 کیلۆمەتر) شۆڕدەبێتەوە.
دیارترین و گرنگترین ئەو ناوچانەی کە لە چوارچێوەی ناوچەی ئارامدا دەیانگرێتەوە، ئەو ناوچانەن، کە دەکەونە باکووری ھێڵی نێوان ھەردوو گوندی سرین لە پارێزگای حەلەب و عەین عیسا سەربە پارێزگای رققە.
ھەروەھا ناوچە ئارامەکە، شاری قامیشلۆ و شارۆچکەکانی سهرێ كانى، تەل تەمەر، دەرباسییە، عامودا، وەردییە، تەل حمیس، قەحتانییە، یەعربییە، مالیکییە لە پارێزگای حەسەکە لەخۆدەگرێت.
جگە لەوەش ناوچەی ئارام ھەریەک لە ناوچەکانی كوبانێ سەربە پارێزگای حەلەب و گرێ سپى سەربە پارێزگای رققە دەگرێتەوە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو، کە تورکیا ناوچەی ئارام لە سنوورەکەی لەگەڵ سووریا بە قوڵایی 20 میل (32 کیلۆمەتر) دروست دەکات.
هەروەها رۆژی دووشەممەی رابردووش سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، کە وڵاتەکەی دەیەوێت ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا بە قوڵایی 20 میل دروست بکرێت.
سهرچاوه: ئهنادۆڵ