هه‌سه‌ده له دواين مۆڵگه‌ى داعش نزيك ده‌بێته‌وه
له نزيك سنوورى نێوان عێراق و سووريا
K24 – هه‌ولێر:
له رۆژهه‌ڵاتى فورات، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات خه‌ريكه كۆتايى به شه‌ڕ بهێنن و دواين مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش له نزيك سنوورى نێوان عێراق و سووريا كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له ئه‌يلوولى رابردووه‌وه، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات هێرشه‌كانى خۆى بۆ سه‌ر دواين مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش ده‌ستپێكردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له چه‌ند رۆژى رابردوودا چه‌ندين گوند له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگاركران و سه‌دان خێزانيش گواسترانه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان.
شاره‌زا ئه‌منييه‌كان ده‌ڵێن، داعش تواناى به‌رگه‌گرتنى شه‌ڕى به‌ره‌يى نه‌ماوه و ناچار تاكتيكى (ده‌ست بوه‌شێنه و راكه) به‌كار ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر