شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌یه‌كی بۆ دۆخی كه‌ركووك هه‌یه
ئه‌مه‌ریكا جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
پێكهاته‌كانی كه‌ركووك له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كرایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند: ئه‌مریكا پرۆژه‌ی بۆ دۆخی كه‌ركووك هه‌یه و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان باسی پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان بۆ كه‌ركووك كردووه.
له باره‌ی دۆسیه‌ی ئابووریشه‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گووتی: به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییان له به‌رده‌وامی دزینی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران داوه و روونیشی كرده‌وه، ئه‌وان بوونی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك ناخوازن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له به‌غدا شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، له كۆبوونه‌كه‌دا، تاوتوێی دۆخه‌كه به گشتی و دۆخی شاری كه‌ركووك به تایبه‌تی كراوه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕاوبوون له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ شاری كه‌ركووك.
هاوكات هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پرسی سیاسی و ئابووری تایبه‌ت به شاری كه‌ركووك تاوتوێكراون.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بۆشایه‌كی ئه‌منیی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دروست بووه و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌گرێت.
H.B