هه‌ڵه‌ی پزیشكێك دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌م منداڵه‌ی به‌مه گه‌یاند
رۆژ به ڕۆژ دۆخی ته‌ندرووستی خه‌رابتر ده‌بێت
K24- دهۆك:
منداڵێكی خه‌ڵكی شاری موسڵ، كه دوای هێرشی داعش له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاراواره‌ی پارێزگای دهۆك بووه، ئێستا به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكی له‌سه‌ر پشت كه‌وتووه و تائێستا چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.
كوردستان 24 له راپۆرتێكدا چیرۆكه ئه‌و منداڵه ده‌گێڕێته‌وه، كه به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكی و دوای چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری، رۆژبه‌ڕۆژ دۆخی ته‌ندرووستی خه‌راپتر ده‌بێت.
باوكی ئه‌و منداڵه بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، "سه‌ره‌تا كوڕه‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشیێكی سوك ببوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكێك كوڕه‌كه‌ی ئه‌مه‌ی به‌سه‌رهاتووه".
باوكی منداڵه‌كه ئاشكراشده‌كات، "یه‌كێك له پزیشكه‌كان به‌بێ پرسی ئه‌وان نزیكه‌ی 70 سانتیمه‌تر له ریخۆڵه‌ی كوڕه‌كه‌یان بڕیوه"، داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له‌مباره‌یه‌وه بكرێت.
H.B
