ڤەنزوێلا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا بچڕاند
گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوتی بەرزکردەوە
K24 – هه‌ولێر:
نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا بڕیاریدا تەواوی باڵیۆز و کونسوڵخانەکانی لە ئەمەریکا دابخات و دیبلۆماتکارەکانیشی بکشێنێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 23/01/2019، مادۆرۆ فەرمانیدا، تەواوی دیبلۆماتکارەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەی دەربکات و مۆڵەتی 72 کاتژمێری پێدان تاکو ڤەنزوێلا جێبهێڵن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، گرژییەکانی وڵاتی ڤەنزوێلا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە رێژەی 1.3%.
چەند رۆژێکە، خوان گوایدۆ سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا، خۆی وەک سەرۆکی وڵات ناساندووە و بوونی مادۆرۆ وەک سەرۆک بە نایاسایی لە قەڵەم دا، ئەمەش کاردانەوەی جیهانی بە دوای خۆیدا هێناوە و ئەمەریکا و رووسیای کردووەتە دووبەرە.
دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوایدۆ، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پشتگیری خۆی بۆ گوایدۆ ده‌ربڕی و وه‌ك سه‌رۆكی شه‌رعی ئه‌و وڵاته وه‌سفی كرد، هه‌رچی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیایه، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، پشتگیری خۆی بۆ نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا دووپات كرده‌وه.
جیا له رووسیا، توركیاش پشتگیری خۆی بۆ مادۆرۆ راگه‌یاندووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك وڵاتی زلهێز و ناوچه‌كه، پشتگیری گوایدۆ ده‌كه‌ن.
به‌ریتانیاش ده‌نگی خۆی خستووه‌ته پاڵ ئه‌مه‌ریكا و پشتگیری گوایدۆ ده‌كات، جیریمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی شه‌رعی وڵات نییه و ده‌ڵێت: "نیگه‌رانین له ره‌وشی ئێستای ڤه‌نزوێلا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی شه‌رعی ڤه‌نزوێلا نییه".
ڤه‌نزوێلا وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتیشه‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له قه‌یرانێكی قووڵی داراییدایه و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش، دۆخی خراپی دارایی ده‌خاته ئه‌ستۆی مادۆرۆ.
راگه‌یاندنه‌كه‌ی گوایدۆ، بۆ لادانی مادۆرۆ و ناساندنی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات، دوای یه‌ك رۆژ دێت له خۆپیشاندانی هاووڵاتییان له كاراكاسی پایته‌خت و زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی دۆخی سه‌ختی دارایی و ئابووری ئه‌و وڵاته.
H.J