دواى 79 رۆژ مانگرتن ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارێكى هه‌ده‌په دادگايى ده‌كرێت
ناتوانێت بجوڵێت و ته‌نانه‌ت ئاویش بخواته‌وه
K24 – دياربه‌كر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، كه 79 رۆژه له زیندانی دیاربه‌كر مانی له خواردن گرتووه، دادگایی بكرێت.
سه‌ردار په‌له‌بی پارێزه‌ری له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په رایگه‌یاند، ره‌وشی ته‌ندروستی له‌یلا گه‌ڤه‌ن له زیندانی دیاربه‌كر له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه و ناتوانێت بجوڵێت و ته‌نانه‌ت ئاویش بخواته‌وه.

پارێزه‌ری له‌یلا گوڤه‌ن ده‌شڵێت دۆسیه‌ی له‌یلا گوڤه‌ن سیاسیيه نه‌ك یاسایی، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كانیش ته‌نیا لێدوانێكی له‌باره‌ی ره‌وشی عه‌فرین داوه و ئه‌مه‌ش هیچ هۆكارێك نییه بۆ گرتن و سزادانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په.

له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په 79 رۆژه دژی سیاسه‌ته‌كانی توركیا له زیندانی دیاربه‌كر مانی له خواردن گرتووه.