فوئاد حوسێن: له بودجه‌دا گرێنتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه كراوه
هه‌وڵێكی زۆر درا تا گۆڕانكاریی به‌سه‌ر پڕۆژه بوودجه‌كه بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراق، فواد حسێن، كه سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومه‌تی عێراق ده‌كات له كۆڕبه‌ندی داڤۆس تايبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له یاسای بوودجه‌ی ئه‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌مجاره گه‌ره‌نتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه.
گوتيشى: ئه‌و گه‌ره‌نتيه‌ش دوایی ئه‌وه هات، كه هه‌وڵێكی زۆر درا تا گۆڕانكاریی به‌سه‌ر پڕۆژه بوودجه‌كه بكرێت و مافی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه به‌یاسا له‌به‌رچاو بگیرێت.