توران ئاكتاش رۆژنامه‌وانی ناسراوی باكووری كوردستان كۆچی دوایی كرد
پشتگیرییه‌كی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد
K24 - هه‌ولێر:
توران ئاكتاش، رۆژنامه‌وانی دیاری باكووری كوردستان و توركیا، به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری ئیستانبولی توركیا كۆچی دوایی كرد.
توران له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی باژێری مووشی باكووری كوردستانه و ماوه‌یه‌ك بێژه‌ری كه‌ناڵی TRT6 ی بووه، كه به زمانی كوردی په‌خشی ده‌كرد، به‌ڵام دواتر ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه پشتیوانییه‌كی به‌هێزی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كرد له ئه‌وروپا و هاوسه‌ری بێژه‌ری كورد، سارا ئوگورلو بوو.
به‌ناوی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن، پرسه و سه‌رساخی له بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌وان توران ئاكتاش ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی هاوكارمان فاروق ئاكتاشی برای.


ئ. م