گه‌نجێك 30 هه‌زار دۆلار خه‌رج ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوشێوه‌ی مایكل جاكسن
دایكه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی ناناسێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لیۆ بلانكۆ، 22 ساڵ، گه‌نجێكی ئه‌رجه‌نتینییه و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه شێوه‌ی ده‌موچاوی له مایكڵ جاكسن، ئه‌ستێری پۆپی ئه‌مه‌ریكی بچێت، ته‌نانه‌ت لاسایی جووڵه هه‌ره سهختهكانیشی ده‌كاته‌وه.
لیۆ تا ئێستا 11 نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری رووخساری كردووه و نزیكه‌ی 30 هه‌زار دۆلاریشی سه‌رف كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك مایكل جاكسن ده‌ركه‌وێت، دایكیشی هه‌ندێكجار نایناسێته‌وه، به‌ڵام خۆی رازی نییه و هێشتا پێیوایه به ته‌واوه‌تی له‌و ئه‌ستێره‌یه ناچێت.
لیۆ له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین ده‌ژی، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه لاسایی پاشای پۆپ بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ڵێت: "هه‌موو كات، پاره و ژیانی خۆمم بۆ ئه‌و كاره ته‌رخان كردووه".
چاویشی له‌وه‌یه سه‌ردانی هه‌موو وڵاتان بكات، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك ئه‌نجامی ده‌دات، له ئامانجه‌كه‌ی نزیكتری ده‌كاته‌وه، كه مه‌به‌ست لێكچوونیهتی له‌گه‌ڵ پاشا پۆپ.
وه‌ك له‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی كه ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، لیۆ خۆیه‌تی و هیچ یه‌كێك له وێنه‌كان مایكل جاكسن نییه.
مایكڵ جۆزیف جاكسن، كه به پاشای پۆپی ئه‌مه‌ریكی و كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تی كولتووری سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت، له 19ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1958 له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا و له ساڵی 2009 كۆچی دوایی كرد.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)