وەتس ئەپ و ئینستاگرام و فەیسبووک تێکەڵ دەبن

فەیسبووک دەیەوێت بەشی چات کردن لە WhatsApp, Instagram, Facebook messenger تێکەڵ بکات.

K24- هەولێر:

فەیسبووک دەیەوێت بەشی چات کردن لە WhatsApp, Instagram, Facebook messenger  تێکەڵ بکات.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، ئەو سێ بەرنامەیە (ئەپلیکەیشنە) هەر وەکو ئێستا جیاواز دەبن، بەڵام، بەشی چاتکردن تیایاندا لە یەک خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت.

مارک زەکەربێرگ، دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، خاوەنی پڕۆژەکەیە و دەیەوێت، تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بە شێوەی "Encryption" ئاپڵۆد بکات تاکو بەکاربەران بتوانن دڵنیابن لە پاراستنی نامەکانیان.

شێوازی تێکەڵ کردنی ئەم خزمەتگوزارییانە تا کۆتایی ساڵ 2019 یان دەستپێکی 2020 رادەگەیندرێت، هەروەها لەم رێگەیەوە، بەکاربەرانی ئەو سێ تۆڕە کۆمەڵایەتییە زیاتر دەبن و ریکلامکردن تیایاندا زیادتر دەبێت.

لەم خزمەتگووزارییە نوێیە بەو مەعنایەیە کە ئەگەر کەسێک تەنها یەک حیسابی لە وەتس ئاپەوە هەبێت نامەی لە فەیس بووک یان ئینستاگرامەوە بۆی رەوانە دەکرێت.