ھەدەپە داوای ھەڵگرتنی "گۆشەگیریی" سەر ئۆجەلان دەکات
بوڵدان: بەشێك لە ئەندامانمان مانیان لە خواردن گرتووە
K24 - ھەولێر
پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) دووپاتیدەكاتەوە، گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان بەردەوامە و پێچەوانەی یاسا و مافی مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وێرای ئەوەی بەشێك لە ئەندامانیان مانیان لە خواردن گرتووە، بەڵام حكوومەتی توركیا ھێشتا گۆشەگیریی سەر ئۆجەلانی ھەڵنەگرتووە.
گوتیشی: "مافی ھەر زیندانییەكە چاوی بە كەسوكاری بكەوێت، بەڵام لە توركیا ئەوە پێشێل دەكرێت و ئۆجەلان لەژێر گۆشەگیرییەك دایە كە پێچەوانەی یاسا و بنەماكانی مافەكانی مرۆڤە".
بوڵدان داوای كرد، ھەرچی زووە حكوومەتی توركیا گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان ھەڵبگرێت و رێگە بدات چاوی بە كەسوكار و پارێزەرانی بكەوێت.
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ 25/1/2019، لهیلا گوڤهن پهرلهمانتاری ههدهپه، كه 79 رۆژ له زیندانی دیاربهكر مانی له خواردن گرتبوو، نزيكهى يهك ساڵ دهستگير لە زیدان دابوو، له لايهن دهسهڵاتدارانى توركياوه ئازاد كرا.