فه‌لاح مسته‌فا: حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی شێلادزێ ده‌دات
"حكوومه‌ت نایه‌وێت زیان به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بگات"
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی شێلادزێ، گووتیشی: حكوومه‌ت نایه‌وێت هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندبێت و بایه‌خیش به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌دات.
فه‌لاح مسته‌فا جه‌ختیشیكرده‌وه, كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات ئه‌و هۆكارانه نه‌هێڵێت، كه بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرژییه.
H.B