4 ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی كۆبانێدا تێپه‌ڕی
هێشتا شاره‌كه به وێرانی دێته به‌رچاو
K24- هه‌ولێر:
چوار ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش تێپه‌ڕین، كه‌چی هێشتا زۆربه‌ی خانوو و بینایه‌كانی ئه‌و شاره كه له شه‌ڕ و بۆردومانه‌كاندا رووخاوون، به وێرانی ماونه‌ته‌وه و ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌و شاره‌ش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
له ساڵی 2014 شاری كۆبانێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیركرا و له 26ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015، هێزه‌كانی یه‌په‌گه و پیشمه‌رگه‌ی كوردستان و به هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه‌یان له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه رزگاركرد.
كۆبانی هه‌ر له‌كاتی داگیركردنییه‌وه تا رۆژی رزگاركردنی به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕی:
- له رۆژی 15ی ئه‌یلوولی ساڵی 2014، چه‌كدارانی داعش له سێ قۆڵه‌وه هێرشیی سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆبانێیان كرد.
- له 19 هه‌مان مانگ، سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كۆبانێ شاره‌كه‌یان جێهێشت و په‌نایان بۆ باكوور و باشووری كوردستان برد.
- له رۆژی 3ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ، ناوچه‌ی مشته‌نووری سه‌ر به‌و شاره كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
- له 4ی هه‌مان مانگ داعش چووه ناو شاری كۆبانێ و شه‌ڕی كۆڵانبه‌كۆڵان ده‌ستیپێكرد.
- بۆ یه‌كه‌م جار فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له 27ی ئه‌یلوولی ساڵی 2014 بنكه و پێگه‌كانی داعشیان له ده‌وروبه‌ری كۆبانێ بۆردومان كرد.
- - له 7ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵ فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر پێگه‌كانی داعش له سه‌نته‌ری ئه‌و شاره‌ش كرد.
- - له 22ی هه‌مان مانگ له‌سه‌ر بڕیار و راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان چوونی پێشمه‌رگه‌ی بۆ شاری كۆبانێ په‌سه‌ند كرد.
- له 28ی ئه‌و مانگه و ته‌نیا دوای 6 رۆژ له په‌سه‌ندكردنی ئه‌و راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی كۆبانێ، گه‌یشتنه باكووری كوردستان، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێكه‌وتن و له 31ی هه‌مان مانگ له دژی داعش ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی سه‌نته‌ری ئه‌و شاره كرد.
- له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 4 كاروانی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شدارییان كرد و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا شه‌هید بوو.
- له شه‌ڕی رزگاركردنی كۆبانێدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"، چه‌ند گرووپێكی ئه‌و كاتی سوپای سووریای ئازاد و هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌شدارییان كرد و، هێزه كوردییه‌كان زۆرترین رۆڵیان له پێشڕه‌وییه‌كاندا بینی.
- له 26ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015 رزگاركردنی ته‌واوی ئه‌و شاره راگه‌یه‌ندرا.
- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ماوه‌ی 6 مانگ له كۆبانێ مانه‌وه و له 22ی نیسانی 2015 و دوای رزگاركردنی كۆبانێ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی، گه‌ڕانه‌وه باشووری كوردستان.
- ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ئه‌و شاره ماوه‌ی 3 مانگ و نیوی خایاند، له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری مرۆیی ده‌گه‌یانده خه‌ڵكی ئه‌و شاره.
ئێستاش كه 4 ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی كۆبانێدا تێپه‌ڕیوه، هه‌رچه‌نده ژیان له‌و شاره تاڕاده‌یه‌ك ئاسایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستاش زیاتر له 300 هه‌زار هاووڵاتی سنووری ئه‌و شاره له باكوور و باشووری كوردستان په‌نابه‌رن، به‌هۆی وێرانی شاره‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
H.B