سهرۆك بارزانی: لەدەستدانی میر تەحسین بەگ خەسارەتێكی گهورهیه
سهرۆك بارزانی سهرهخۆشی خانەوادەی میر و پیاوانی ئایینی ئێزیدی دهكات
K24 - ههولێر:
سهرۆك مهسعوود بارزانی بهبۆنهی كۆچی دوایی میر تهحسین بهگ، میری ئێزدییهكانی كوردستان و جیهان سهرهخۆشی له خانەوادەی میر و پیاوانی ئایینی ئێزیدی و هەموو خوشك و برا ئێزیدییەكان لە كوردستان و جیهان و هەروهها لە گەلی كوردستان دهكات.
سهرۆك مهسعوود بارزانی له پهیامێكی ماتهمینیدا كه بهبۆنهی كۆچی دوایی میری ئێزدییان ئاراستهی كردووه دهڵێت: "لەدەستدانی میر تەحسین بەگ خەسارەت و بۆشاییەكی گەورەیە بۆ خوشك و برا ئێزیدییەكان و هەموو لایەكمان. لێرەدا هیوادارین بە حیكمەت و هیمەتی هەموو لایەك ئەو بۆشاییە پڕ بكرێتەوە و تەبایی و برایەتیی نێوان سەرجەم ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان پتەوتر و قووڵتر بكرێت".
ههروهها له پهیامهكهی سهرۆك بارزانیدا هاتووه " لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو میرتەحسین بە ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت".
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 28ـی 1ـی 2019 میر تەحسین بەگ میری ئێزیدیانی كوردستان و جیهان كۆچی دوایی كرد. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی میر و پیاوانی ئایینی ئێزیدی و هەموو خوشك و برا ئێزیدییەكان لە كوردستان و جیهان و هەورەها لە گەلی كوردستان دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو میرتەحسین بە ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
لەدەستدانی میر تەحسین بەگ خەسارەت و بۆشاییەكی گەورەیە بۆ خوشك و برا ئێزیدییەكان و هەموو لایەكمان. لێرەدا هیوادارین بە حیكمەت و هیممەتی هەموو لایەك ئەو بۆشاییە پڕ بكرێتەوە و تەبایی و برایەتیی نێوان سەرجەم ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان پتەوتر و قووڵتر بكرێت.
مسعود بارزانی
28ـی 1ـی 2019
كاتژمێر 6:10 خولهكی سهرلهبهیانی ئهمڕۆ، دوای ماوهیهك مانهوه له نهخۆشخانهیهكی شاری هانۆڤهری وڵاتی ئهڵمانیا، میر تهحسین بهگ، میری ئێزدییهكانی كوردستان و جیهان، له تهمهنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
میر تەحسین کۆڕی سەعید بەگ کوڕی عەلی بەگ کوڕی حسین بەگ.
دایکی: خۆخێ کچی نایف بەگ کوڕی حەسەن بەگ کوڕی حسێن بەگ.
میر تەحسین لە 15 مانگی ئابی ساڵی 1933 لە باعەدرێی سەر بە قەزای شێخان لە دایکبووە.
لە کوتایی مانگی تەمووزی ساڵی 1944 لە تەمەنی 11 ساڵیدا بووه به میری ئێزیدیان وەکو جێگرەوەی باوکی و مەیان خاتوونی دایکی وەصی لەسەری وەصی بوو هەتا گەییشتووە تەمەنی بلۆغ.
میر تەحسین سێ جار ژیانی هاوسەرگەری پێکهێناوە و ئەم منداڵانەی خوارەوە هەیە:
کوڕەکان (زیاد، سەعید، مەروان، سەربەست، حازم. فەرهاد، سەرهات، عیصمەت)
کچەکان (هەدیە، نەفیە، نەسرین)
قوناغەکانی ژیانی:
- لە نیسانی 1959 لە کاتی بزاڤی شەواف زیندانیی کراوە
- لە سەرەتای 1960 هەتا تەمووزی 1961 بۆ عهمارە و بەغدا و دیوانیە سەرنهگووم کراوە
- لە کاتی دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلوول له ساڵی 1961 زیندانیی كراوه و بۆ دادگای عورفی مووسڵ گواستراوهتهوە.
- لە ساڵی 1970 پهیوهندی به شۆڕشی ئەیلوول كردووهو لە ناوپردان لە نزیک بارەگای بارزانی نەمر نیشتەجێ بوو بوو.
- لە ساڵی 1975 بەرەو بەریتانیا رووشتووە و بۆ 7 ساڵ لە لەندن ماوهتهوە.
- لە رۆژی 9/ 9/ ساڵی 1981 گەڕاوهتهوه عێراق.
- هەڕەشەی کوشتنی لەسەربووهو دوو جاریش بریندار بووە. یەکەم جار لە 18/2/1992 لە نیوان مووسڵ و شێخان و جاری دووەم لە 22/9/2003 لە نیوان ئەلقۆش و شێخان.
- دیداری لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پادشا و سەرۆک و سیاسەتمەداری دەوڵەتان ههبووه. دیسان پاپی ڤاتیکانی بنینیوە و داکۆکی لە مافەکانی ئێزدییان کردووە.
- سندۆقێکی خێرخوازی بە ناوی خۆی دروستکردووە و داهاتی پەرستگای لالش لهو سندووقه تەرخانکردووە.
-حەزی لە زانست و خوێندن بوو
-چەندین خەڵات و ریزلینانی نێودەوڵەتی سەبارەت پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتی وەرگرتووە.