رۆیاڵ مۆڵی ھەولێر ئاگری گرت
ھۆكاری رووداوەكە ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
ھۆشەمەند سادق، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "رۆیاڵ مۆڵی شاری ھەولێر ئاگری گرتووە و كەسێكیش بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
گوتیشی: "بە گوێرەی شایەتحاڵەكان رووداوەكە بەھۆی بوەیلەری ئاو گەرمكردن روویداوە".
شوان عەبدولقادر، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ھەولێر لە شوێنی رووداوەكە بە كوردستان24 گوت: "كارمەندێكی مۆڵەكە بەھۆی تەقینی بوەیلەرەوە گیانی لەدەستداوە".
راشیگەیاند: "چونكە مۆڵەكە نزیكە لە بنكەی بەرگری شارستانی تیمەكانمان زوو گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت".
پەیامنێری كوردستان24 ئاشكرای كرد: "كارمەندێكی بەرگری شارستانی لەكاتی كوژاندنەوەی بەھۆی دوكەڵەوە لە بێ ھۆشبووە و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی كرا".