مانچێستهر یونایتد له بارهی نێیمار ههواڵێكی خۆشی پێگهییشت
تۆماس تۆخێل له بارهی نێیمار ههواڵه ناخۆشهكهی بۆ هاندهران راگهیاند
تۆماس تۆخێلی راهێنەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی لەبارەی پێکانەکەی نێیمار کە هەفتەی رابردوو لە یاریی بەرامبەر ستراسبۆرگ تووشی بوو، رایگەیاند، پێکانەکەی نێیمار سەختە، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بکەین بزانین کاریگەری چارەسەرەکان لەسەر نیمۆ چۆن دەبێت.
تۆخێل گوتیشی جارێک زووە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر وادەی گەڕانەوەی نێیمار بدەین، بەڵام راهێنەرەکەی پاریس سانجێرمان دانی بەوەدانا کە زۆر زەحمەتە نێیمار بتوانێت بەرامبەر مانچێستەر یونایتد یاریی بکات.
رۆژی ١٢ی مانگی داهاتوو مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان لە یاریی چوونی قۆناخی ١٦ـی چامپیۆنزلیگ بەیەک دەگەن و ئەستەمە نێیمار بتوانێت لە یاریی چوون و گەڕانەوە یاریی بکات، کە هەمان ئەو پێکانەی نوێبووەتەوە کە ساڵێک لەمەبەر بەهۆیەوە سێ مانگ لە یاریکردن دابڕا.