نووسه‌ری كورد سه‌عید یه‌حیا كۆچی دوایی كرد
خۆشنووسێكی دیار و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراوه
K24 - هه‌ولێر:
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه 28/1/2019، سه‌عید یه‌حیا خه‌تات، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "صوت الاخر" كه به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرایه‌وه و جێگری پێشووی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "خبات" عه‌ره‌بی كۆچی دوایی كرد.
سه‌عید یه‌حیا خه‌تات، جگه له كاری وه‌رگێڕان خۆشنووس بووه و له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا له رادیۆی ده‌نگی كوردستانی عێراق بێژه‌ری به‌شی عه‌ره‌بی بووه، هه‌روه‌ها له چه‌ند قۆناغێكی جیاوازدا به‌رپرسیارێتی حزبی هه‌بووه و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌م و كتێبی وه‌رگێڕدراوه له زمانی توركییه‌وه بۆ كوردی، به‌تایبه‌تی كتێبه‌كانی عه‌زیز نه‌سین.
سه‌عید یه‌حیا خه‌تات لە ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە ریزەکانی پێشمەرگەوە کردووە
لە حەفتاکان بووە به ئەندامی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە گۆشەی لە ڕۆژنامە کوردییەکان نووسیوە و لە بواری خۆشنووسی و قەڵەمکاری وێنەییدا کێبڕکێی لەگەڵ گەورە خۆشنووسانی عیراقی کردووە.
بڕیاره ته‌رمی ئه‌و نووسه‌ره‌ی كورد له شاری هه‌ولێر به خاك بسپێردرێت.



