فێرگسۆن له نێوان مێسی و ماڕادۆنا باشترینیان ده‌ستنیشان ده‌كات
فێرگسۆن به‌هۆی ئه‌م هۆكاره یه‌كیكیان به باشترین هه‌ڵده‌بژێرێت
ئه‌لێكس فێرگسۆن له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لیۆنێل مێسی له ماڕادۆنا باشتره، ده‌شڵێت: ماوه‌ی ئاستبه‌رزی ماڕادۆنا كه‌مبوو، به‌ڵام مێسی زیاتر له 10 ساڵه به ئاستێكی به‌رز ده‌رده‌كه‌وێت و كۆڵنادات.
ئه‌لێكس فێرگسۆن راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی (تایمز)ـی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی له ماڕادۆنا باشتره.
فێرگسۆن ده‌ڵێت: رۆژێكیان له‌گه‌ڵ هیوج مكلڤانی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی كۆچكردووی سكۆتڵه‌ندی و جه‌یمس سۆنسی یاریزانی پێشووی سكۆتله‌ندا له باره‌ی مێسی و ماڕادۆنا گفتووگۆمان ده‌كرد، من و سۆنس جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه كه مێسی له ماڕادۆنا باشتره، به‌ڵام مكلڤانی رۆژنامه‌نووس ڕایه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌ی هه‌بوو.
فێرگسۆن ده‌ڵێت: له كاتی گفتووگۆیه‌كه (جه‌یمس سۆنس) به ده‌نگێكی به‌رز رووی له مكلڤانی رۆژنامه‌نووس كرد و گوتی من پێنجار به‌رامبه‌ر ماڕادۆنا یاریم كردووه، هه‌رگیز پێموا نییه ئه‌و یاریزانه له مێسی باشتر بێت.
فێرگسۆن گوتیشی: له كاتی گفتووگۆیه‌كدا من پشتگیری بۆچوونی جه‌یمس سۆنسی یاریزانی پێشووی لیڤه‌رپوولم كرد، هه‌ردووكمان پێمانوا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێسی ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه ئاستی له لوتكه‌یه له ماڕادۆنا باشتره، له كاتێكدا ماڕادۆنا ماوه‌یه‌كی كورت ئاستی به‌رز بوو، دواتر ون بوو، ئه‌م بۆچوونه‌ی ئێمه‌ش مكلڤانی رۆژنامه‌نووسی توڕه كرد كه چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دوایی كرد.
