گه‌نجێك به كوژراوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی مێرگه‌سۆر
ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كرا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، نه‌خۆشخانه‌ی مێرگه‌سۆر به‌شی پۆلیسیان له بوونی ته‌رمی كوژراوێك ئاگادار كراوه‌ته‌وه و دواتر به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی كوژرانی ئه‌و هاووڵاتییه، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادی له نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی شاری سۆران كراوه.
سه‌عدون هاودیانی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، هاووڵاتییه كوژراوه‌كه ناوی "ر.ر.ن"ـه و له‌دایكبوونی ساڵی 2000ـه و خه‌ڵكی گوندی "ریسۆمهران"ی ده‌شتی به‌رازگره له سنووری ناحیه‌ی پیران، پیشه‌ی كاسبه.
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران به پشت به‌ستن به لێكۆڵینه‌وه‌كان گوتی: "لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان و گوته‌ی كه‌س و كاری قوربانییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و گه‌نجه 19 ساڵییه به چه‌كی ده‌مانچه خۆی كوشتووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وامن".
H.B