"نهێنی ئاستبه‌رزی كریستیانۆ و مێسی له 10 ساڵی رابردوو ئاشكرا ده‌بێت"
هۆکارەکانی پشت ئاستی مێسی و رۆناڵدۆ بۆ ماوەی 10 ساڵ
ڕۆژنامەنووسی وه‌رزشی (مامەیارە ئەحمەد)، کتێبێکی وەرزشی لە ژێر ناوی (مێسی و ڕۆناڵدۆ لە ژێر تیشکی زانست‌دا)، بڵاو دەکاتەوە كه تێیدا به چه‌ندان به‌ڵگه‌ی زانستی نهێنی ئاستبه‌رزی كریستیانۆ و مێسی له 10 ساڵی رابردوو ده‌خاته‌ڕوو.
مامه‌یاره ئه‌حمه‌د له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بەشی زۆری ناوەڕۆکی ئەو کتێبە، لە بارەی هۆکارەکانی پشت ئاستی هەردوو یاریزان مێسی و رۆناڵدۆوەن بۆ ماوەی 10 ساڵ.
ئه‌و رۆژنامه‌نووس ده‌شڵێت: ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی مێسی و كریستیانۆ كه له نێو ئه‌و كتێبه باس كراوه پێشتر له تۆپی پێدا بوونی نەبووە، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له نێو كتێپهكه خراوه‌ته‌ڕوو به‌پشتبه‌ستن بە ڵیکۆڵینەوە و توێژینەوەی ناوەندە زانستییە جیهانییەکان بووه، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی مێسی و كریستیانۆش بە نوێترین ئامێری پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا كاری بۆ كراوه.
مامه‌یاره ئه‌حمه‌د گوتیشی: ئەگەر تا ئێستە تەنیا لە شاشەی تیڤی و لە زاری بێژەر و هەواڵخوێنانەوە، ئاشنای ئاستی ئەو دوو یاریزانە بووی، ئەوە لەم کتێبەدا دەگەیتە هۆکارە زانستییەکانی پشت مانەوەی ئاستیان بۆ 10 ساڵ، کە بریتین لە هۆکارە هونەری و جەستەیی و عەقڵی و دەروونییەکان و بە توێژینەوەی زانستی، هەموو ئەو هۆکارانە روون کراونەتەوە.
ئامادەکار و وەرگێری كتێپهكه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 3:30 له پرێس كۆنفرانسێك له ماڵی وه‌فایی له هه‌ولێر مه‌راسیمی ناساندنی كتێبه‌كه ساز ده‌كات.
مامەیارە ئاماژەی بەوەیش کردووە، کە کتێبی (مێسی و ڕۆناڵدۆ، لە ژێر تیشکی زانست‌دا)، لە 150 لاپەڕە پێک هاتووە و لەسەر ئەرکی خۆی لە تاران پرۆسەی چاپکردنی به کوالێتیەکی بەرز تێپەڕاندووه، دیزایینی بەرگ و ناوەڕۆکی کتێبەکەیش لەلایەن (میرۆ جەلال)ـەوە کراوە.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێت: لەم هەفتەیەدا لە هەموو كتێبفرۆشه‌كانی پارێزگاکانی کوردستان و لە زۆربەی شارۆچکە و شارەدێیەکانیش ئه‌م كتێبه بەردەست دەبێت.
