دهزگاى رۆشنبيرى و راگهياندنى پارتى: به كۆچى دوايى سهعيد خهتات كهلێنێكى ديكه كهوته بوارى رۆشنبيرى و راگهياندنى كورديى
كەسایەتیەكی قاڵبووی بواری رۆژنامەنووسیی بوو
K24 – ههولێر:
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگهيهندراوێكدا، كه وێنهيهكى بۆ كوردستان24 نێردراوه، پهژارهى خۆى بۆ كۆچى دوايى نووسهر و رۆژنامهنووس سهعيد يهحيا دهربڕى و رايگهياند، (سەعید یەحیا خەتات)كادیرێكی شارەزاوبەتوانای راگەیاندن و كەسایەتیەكی قاڵبووی بواری رۆژنامەنووسیی بوو، هەروەها لەرێی بەرهەم ونووسین و چاپكراوەكانی خزمەتێكی زۆری كولتورورۆشنبیریی كوردی كردووە.
پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ، دووشهممه 28/1/2019، سهعید یهحیا خهتات، نووسهر و وهرگێڕ و سهرنووسهری گۆڤاری "صوت الاخر" كه به زمانی عهرهبی بڵاودهكرایهوه و جێگری پێشووی سهرنووسهری رۆژنامهی "خهبات" عهرهبی كۆچی دوایی كرد.
له بهشێكى ديكهى راگهيهندراوهكهدا هاتووه: بە كۆچی دوایی ئەو رۆشنبیرونووسەرە، كەلێنێكی دیكە كەوتە نێو بواری رۆشنبیریی و راگەیاندن.
.jpg)
دهقى راگهيهندراوهكه:
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس(سەعید یەحیا) رادەگەیەنێت
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵ و ھاوکاری تێکۆشەر، ئەندامی دەزگاکەمان، رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەنووس(سەعید یەحیا خەتات) رادەگەیەنین، کە ئەمڕۆ 28ی1ی2019 بەھۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لێکردین..
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان و خانەوادە و خزم و کەسوکار و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و تەواوی نووسەر و رۆژنامەنووسان دەكەین.
خوالێخۆشبوو لە ساڵی 1942 لەدایك بووە، لە ساڵی 1967 پەیوەندی بە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە كردووە و وەك پێشمەرگەیەكی بواری راگەیاندن و وەك بێژەری دەنگی كوردستان بەشی زمانی عەرەبی و کاری خۆشنووسی خزمەتی كردووە و دواتر ئەندامی لقی دووی پارتیمان بووە و لەساڵی 1967 بەهۆی هەڵوێست و بەشداریكردنی لە شۆڕش و کوردایەتی بۆ باشووری عێراق ماوەیەک دوورخراوەتەوە.
هەڤاڵ (سەعید یەحیا خەتات)كادیرێكی شارەزاوبەتوانای راگەیاندن و كەسایەتیەكی قاڵبووی بواری رۆژنامەنووسیی بوو، هەروەها لەرێی بەرهەم ونووسین و چاپكراوەكانی خزمەتێكی زۆری كولتورورۆشنبیریی كوردی كردووەو لەو تەمەنەی پڕ بەخششیدا چەندین بەرپرسیاریەتی پێ سپێردراوە لەوانەش: ئەندامی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیمان و بەڕێوەبەری چاپخانەی خانی وسەرنووسەری رۆژنامەی(خەبات)و گۆڤاری(صوت الاخر).
بە كۆچی دوایی ئەو رۆشنبیرونووسەرە، كەلێنێكی دیكە كەوتە نێو بواری رۆشنبیریی و راگەیاندن، هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و هاوپیشەکانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێکۆشەرەکەی و لە خە م و خەفەتی ھەموو لایەک كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە ھاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخوای گەورە داواکارین گیانی ھەڤاڵی کۆچکردومان بەهەشتی بەرین شاد بکات.
اناللە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
28/1/2019