كاره‌كانی دۆگلاس سیلیمان كۆتایی هات
ئه‌مه‌ریكا باڵیۆزێكی نوێ له عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ركه‌كانی دۆگلاس سلیمیان، وه‌كو باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆتایی هات و واشنتن كه‌سێكی دیكه وه‌ك باڵیۆزی خۆی له عێراق، ده‌ستنیشان ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له جێگه‌ی دۆگلاس سلیمان، ماتی‌و تۆله‌ر ده‌بێته باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا، كه تا ئێستا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكایه له یه‌مه‌ن و له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه بۆ ئه‌ركی نوێ له عێراق ده‌ستنیشان كراوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، تۆله‌ر شوێنی دۆگلاس سیلیمان ده‌گرێته‌وه وه‌ك باڵیۆز، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دۆگلاس سیلیمان ته‌نها دوو ساڵه له‌و پۆسته‌دایه.
تۆله‌ر له دایكبووی ساڵی 1953ی ویلایه‌تی یوتای ئه‌مه‌ریكایه، له ساڵانی 2011 تاكو 2014، باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی بووه له كوه‌یت، دواتریش وه‌ك باڵیۆز له یه‌مه‌ن ده‌ستبه‌كاربووه و تا ئێستاش له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه، پێشتریش به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له قاهیره، به‌غدا، كوه‌یت و ریاز كاریكردووه.
كۆشكی سپی روونیشی كردووه‌ته‌وه، تۆله‌ر پێشتر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌كو جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی باكووری كه‌نداو و به‌رپرسی نووسینگه‌ی میسر ده‌ستبه‌كار بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تۆله‌ر زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانێت و ماسته‌ری له زانكۆی هارڤارد به‌ده‌ستهێناوه، خه‌ڵاتی SIAى هه‌واڵگری و دوو خه‌ڵاتی شانازی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش خه‌ڵاتی بیكه‌ر ویڵكنزی وه‌رگرتووه.
ئ. م