دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

دەستگیرا بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنی

K24 – سلێمانی:

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە نزیكەی 400 دەفتەر دۆلاری هاووڵاتیانی بەفێڵ وەرگرتووە و نەیگڕاندووەتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی پۆلیسی سلێمانی: "شەوی رابردوو، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا لە هەڵمەتێکدا دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد".

پۆلیس روونیکردووەتەوە: "جیا لەو دوو تۆمەتبارە، دەستیشگیراوە بەسەر(چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف ، 390 فیشەكی كڵاشینكۆف ، 19 فیشەكی دەمانچە ،7 مەغزەنی كڵاشینكۆف و 1 تاقم مەخزەن )".

دەقی بڵاوکراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە نزیكەی 400 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانی بەفێڵ وەرگرتووە و دواتر بۆی نەگەڕاندونەتەوە .

شەوی ڕابردوو هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرای سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان لەسنوری گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی دەستپێكردوو لەو هەڵمەتەدا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە و لە لایەن دادگاوە داواكراو بوون ،هەر لەو هەڵمەتەدا توانرا دەست بگیرێت بەسەر (چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف ، 390 فیشەكی كڵاشینكۆف ، 19 فیشەكی دەمانچە ،7 مەغزەنی كڵاشینكۆف و 1 تاقم مەخزەن ).

لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :

(أ ، ع ، م ) كە چوار فەرمانی گرتنی هەبووە و نزیكەی 400 دەفتەر دۆلاری هاوڵاتیانی بەفێڵ وەرگرتووە و بۆی نەگەڕاندوونەتەوە ، بەپێی ماددەی (456 و 453 )لەیاسای سزادانی عیراقی و بە فەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە .

تۆمەتبار (ك ، ك ، ف ) بەپێی ماددەی 412 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوە.

H.J